دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی تاوه‌ری په‌خشی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی دهۆك كران
تاوه‌ره‌كه تێكشكاوه و تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان ئاشكرا نه‌بووه
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ رایگه‌یاند، دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی تاوه‌ری په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی دهۆك، كه كه‌ناڵێكی لۆكاڵییه، له‌سه‌ر چیای سپی كران و یه‌كێكیان به‌ر تاوه‌ره‌كه كه‌وت و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌سه‌ریدا ره‌تبوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه تاوه‌ره‌كه تێكشكێنرا.
وه‌ك ئیسلام یوسف، په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌شی پێدا، تا ئێستا نازانرێت مووشه‌كه‌كان له‌كوێوه ئاراسته كراون و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه كردووه.
گوتیشی: هێشتا لایه‌نی به‌رپرس له ئاراسته‌كردنی ئه‌و مووشه‌كانه ئاشكرا نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه، جگه له زیانی ماددی، كه به‌ر تاوه‌ری كه‌ناڵه‌كه كه‌وتووه، هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، چونكه ته‌نها تاوه‌ره‌كه‌ی لێیه و له‌كاتی كه‌وتنی مووشه‌كه‌كان هیچ كه‌سێك له ده‌وروبه‌ری ئه‌و تاوه‌ره نه‌بووه.
H.B