لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی داوای به سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه‌ی دهۆك ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی كرد، كه كرایه سه‌ر رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی دهۆك و داوایكرد، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه رووبه‌ڕووی سزا بكرێنه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه: بەداخەوە ماوەیەکە رۆژنامەنووس و دەزگا راگەیاندنەکانی ئەو ناوچەیە بوونەتە ئامانجی تێکدەرانی ئارامی و ئاسایشی ئەوناوچەیە. کە زۆر بە مەبەستانە و بە ئامانجەوە ئەو هێرشە بۆ سەر دەزگا راگەیاندنەکان کراوە، چونکە ئەو ناوچەیە نزیکەی 10 دەزگای راگەیاندنی تێدایە.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24ی ئایار/ مایۆی 2022)، ناوه‌ندی خانی له دهۆك بڵاویكرده‌وه، "دوو مووشەک ئاراستەی وێستگەیەکی پەخشی سەر بە ناوەندی خانی بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن کراوە، یەکێکیان بەر وێستگەکەیان کەوتووە و بە هۆیەوە پەخشی تەلەڤزیۆن و رادیۆی دهۆک لەکار کەوتوون، جگە لە زیانێکی زۆری ماددی بە دەزگاکە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی خانی، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه درێژكراوه و تێیدا هاتووه: "ئەو کارە لە لایەن پەکەکەوە ئەنجامدراوە".
لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان روونیكردووه‌ته‌وه، "ئه‌و دوو دەزگایە دوو دەزگای سیڤیلن و بە ئامانجگرتنی ئەم جۆرە دەزگایانە پێشێلکردنی یاسای رۆژنامەگەری و قەڵسبوونە بە ئازادی رادەربڕین و بڵاوکردنەوەی زانیاری راست و دروست. لە هەمانکاتدا پێچەوانەی پره‌نسیپەکانی کاری رۆژنامەگەریە، بۆیە ئێمە لە لیژنەی داکۆکی سەرباری بەتوندی سەرکۆنەکردنی ئەم کارە، هیوادارین رۆژنامەنووسەکانی ئەم دوو دەزگایە سەلامەت بن لەو هێرشەی کراوەتە سەریان".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، لیژنه‌كه داوای سزادانی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌كات و تێیدا هاتووه: "داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامەگەری لەگەڵ سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەم جۆرە کارانە پێکبهێنن و ئەنجامدەرانی رووبەڕووی سزا و لێپێچینەوە بکرێنەوە و سنوورێک بۆ ئەم جۆرە کارانە دابنێن".