به‌حره‌ين مه‌رجه‌عێكى شيعه‌ى له مافى هاووڵاتيبوون داماڵى
حكومه‌تى سوننه ئاينزاى به‌حره‌ين بڕياريدا ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌و وڵاته له مه‌رجه‌عيه‌تى شيعه‌كانى به‌حره‌ين عيسا ئه‌حمه‌د قاسم وه‌ربگرنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى سوننه ئاينزاى به‌حره‌ين بڕياريدا ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌و وڵاته له مه‌رجه‌عيه‌تى شيعه‌كانى به‌حره‌ين عيسا ئه‌حمه‌د قاسم وه‌ربگرنه‌وه.
به‌رپرسانى حكومه‌ت ئه‌و كه‌سايه‌تييه مه‌زهه‌بييه‌ى شيعه‌كانيان به سه‌رچاوه‌ى پشێوى و درووستكردنى گيانى جياكارى مه‌زهه‌بى تۆمه‌تبار كردووه.
ناوبراو به رابه‌رێكى به هه‌ژموون له ناو شيعه‌كانى به‌حره‌ين ده‌ناسرێت و وه‌زاره‌تى ناوخۆ له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌وى به هه‌وڵدان بۆ درووستكردنى ئاژاوه تۆمه‌تبار كردووه.
له به‌حره‌ين كه‌مينه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار له په‌يڕه‌وانى مه‌زهه‌بى سوننه‌ن و له لايه‌ن وڵاتانى كه‌نداو پشتيوانيان لێده‌كرێت و زۆرينه‌ى خه‌ڵكيش له په‌يڕه‌وانى مه‌زهه‌بى شيعه‌ن و له لايه‌ن كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه پشتيوانيان لێده‌كرێت.