تەرمی گەشتیارێک لە روباری چۆمان دۆزرایەوە

کچەکەشی لە روباری چۆمان خنکا

روباری چۆمان
روباری چۆمان

K24 - هەولێر

دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگە گەشتیارێک لە سنووری قەزای چۆمان لەگەڵ کچەکەی لە روباردا خنکان، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

عەقید یونس قادر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەو گەشتیارە عەرەبەی کە لە 4ی ئەم مانگە کەوتە ناو روباری چۆمان ئەمڕۆ تەرمەکەی بە دووری کیلۆمەترێک لە شوێنی رووداوەکە دۆزرایەوە".

لە 4/5/2022، گەشتیارێکی بە رەگەز عەرەب بەناوی عەبدولرەزاق عەبدولقادر، تەمەن 38 ساڵ لەگەڵ کچەکەی بەناوی دینە تەمەن 11 ساڵ لە روباری چۆمان نزیک قوبەی گەڵاڵە کەوتە ناو رووبار و خنکان، دوای کاتژمێرێک لە رووداوەکە تەرمی کچەکەی دۆزرایەوە.

وەک بەرگری شارستانی سۆران پێشتر روونکردبووەوە، سەرەتا کچەکە کەوتە ناو روبار و باوکی  ویستی رزگاری بکات، بەڵام خۆشی نوقمی ئاو بوو خنکا.

وێنەی گەشتیارەکە پێش رووداوەکە
وێنەی گەشتیارەکە پێش رووداوەکە