سه‌عدی پیره: نه له‌گه‌ڵ عینادی گۆڕانین نه غرووری پارتی
K24 - هه‌ولێر:
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، كە ئه‌ندامانی یه‌كێتی لە حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان نەكشاونهتهوه ئه‌مه‌ش بۆ ئەوەی حكوومەت ئیفلیج نەبێت.
ئه‌ندامه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "پێشمەرگەكانمان لە یەكەی حەفتا ئێستاش فەرمان لە مەسعوود بارزانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێم وەردەگرن و لە پەیوەندی نێودەوڵەتیش سیاسەتی ھاوبەشمان ھەیە".
سه‌عدی پیره گوتی: "سیاسه‌تی یه‌كێتی نه به شێكه له گۆڕان، نه به‌شێكیش ده‌بێت له غرووری پارتی".