منداڵان قوربانی یه‌كه‌می جه‌نگه‌كانن
نێوان خیوەتی كەمپەكان بووەتە شوێنی یاریكردنیان

K24 - ھەولێر
شه‌ڕی داعش و ئاڵۆزیه‌كانی ناوچه‌كه منداڵانی ڕووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی و ئازار كردووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت شوێنیك بۆ یاری كردن شك نابه‌ن جگه له‌ناو خۆڵ و به‌ردی ئه‌و كه‌مپانه نه‌بێت كه تیایدا نیشته‌جێ كراون. ئه‌و منداڵانه هیچ كه‌س وه‌كو خۆیان ناتوانێت گوزارشت له سه‌ختی ژیانیان بكات.