سبهی دهرماڵهی قوتابیان دابهش دهكرێت
"لەگەڵ گەنجینە بڕیاردرا"

K24 - هەولێر:
سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین ئاگادارییهكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، "سەرجەم قوتابییانی کۆلێژەکانی زانکۆمان ئاگادار دەکەینەوە، بەیانی سەردانی ژمێریاری کۆلێژەکانیان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵە".
ئهمه دهقهكهیهتی:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
دوای بەدواداچوونێکی زۆری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لەگەڵ گەنجینە بڕیاردرا بە دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابییان.
سەرجەم قوتابیانی کۆلێژەکانی زانکۆمان ئاگادار دەکەینەوە، بەیانی رۆژی (سێشەممە 31ـی ئایار / مایۆی 2022) سەردانی ژمێریاری کۆلێژەکانیان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵە.
راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر