بایدن: ئه‌و جۆره مووشه‌كانه ناده‌ین به سوپای ئۆكرانیا مه‌ودایان بگاته رووسیا
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رازی بووه به بڕی 40 ملیار دۆلار كۆمه‌كی سه‌ربازی ئۆكرانیا بكرێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئه‌و جۆره مووشه‌كانه ناداته سوپای ئۆكرانیا، كه مه‌ودایان بگاته رووسیا.
ئۆكرانیا له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه داوا له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاییه‌كان ده‌كات چه‌كی پێشكه‌وتووی پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پێشڕه‌وی رووسه‌كان به‌ره‌و كیێڤ رابگرێت.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌وی كرد، به‌ڵام دواتر پاشه‌كشه‌ی كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "ئێمه ئه‌و مووشه‌كانه ناده‌ینه ئۆكرانییه‌كان، له رێگه‌یانه‌وه مووشه‌كبارانی رووسیا بكه‌ن".
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن)ـی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئیداره‌ی بایدن ئاره‌زوو ده‌كات سیستمی مووشه‌كی (A. M . A . R . S) بدات به ئۆكرانییه‌كان.
ئهناتوولی ئهنتونوف، باڵیۆزی رووسیا له واشنتن، هۆشداری له‌باره‌ی پێدانی مووشه‌كی دوورهاوێژ به ئۆكرانیای بڵاوكرده‌وه، گوتی: "پێویسته واشنتن له‌باره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه به باشی بیر بكاته‌وه، چونكه پرۆسه‌ی ئاشتی دوا ده‌خات".
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رازی بووه به بڕی 40 ملیار دۆلار كۆمه‌كی سه‌ربازی ئۆكرانیا بكرێت.
پێشتر میدیای ئه‌مه‌ریكایی بڵاویان كردبوویه‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مووشه‌كی دوورمه‌ودا بده‌نه ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ش بووه جێی نیگه‌رانی مۆسكۆ و له‌مباره‌یه‌وه رووسیا هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنتن بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر واشنتن ئه‌مه بكات، په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و گرژی زیاتر ده‌چن".