یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌وره‌ترین بانكی رووسیا له‌ سیستمی سویفت بێبه‌ش ده‌كات

رووسیا له‌ مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانی بێبه‌ش ده‌كرێت

سبيربانك له‌ سیستمی سویفت بێبه‌ش كرا
سبيربانك له‌ سیستمی سویفت بێبه‌ش كرا

K24 - هه‌ولێر:

27 وڵاتی‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ لوتكه‌ی برۆكسل بڕیاریان دا بانكی "سبيربانك" كه‌ گه‌وره‌ترین بانكی رووسیایه‌، سزا بده‌ن، بانكه‌كه‌ له‌ سیستمی سویفت بێبه‌ش ده‌كرێت و چیدیكه‌ ناتوانێت حاوه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بدات.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ی شه‌شه‌م قۆناغی سزاكانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر مۆسكۆ، له‌ لوتكه‌ی برۆكسك 27ی وڵاتی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاری سزادانی گه‌وره‌ترین بانكی رووسیایان دا و به‌ سیستمی سوفیت بێبه‌شیان كرد، به‌مه‌ش ئه‌و بانكه‌ ناتواتێت حه‌واڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بدات و مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌كانی به‌ڕێوه‌ببات.

شارل میشال، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی رایگه‌یاند، ئه‌و قۆناغه‌ی سزاكان، به‌شێوه‌یه‌كی توند رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین بانكی رووسیا بووینه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ سیستمی سویفت بێبه‌ش كراوه‌، بانكی "سبيربانك" له‌ مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌كان دوور خراوه‌ته‌وه‌.

بانكی "سبيربانك"، گه‌وره‌ترین بانكی رووسیایه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك باڵاده‌سته‌، یه‌ك له‌سه‌ر سێی پشكی مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه‌، به‌ سزادانی ئه‌و بانكه‌ رووسییه‌، رووسیا زیاتر له‌ له‌ مامه‌ڵه‌ی دارایی دوور ده‌خاته‌وه‌، له‌كاتێكدا سوپای رووسیا له‌ چواره‌م مانگی هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌رده‌وامه‌.

سیستمی سویفت چییه‌؟

بانكی نیشتمانی به‌لجیكی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ بانكه‌ ناوه‌ندییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ ده‌كات، له‌وانه‌ش بانكی ناوه‌ندیی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا، بانكی ناوه‌ندیی ئه‌وروپی و بانكی ئینگلته‌را.

كاری سویفت ته‌نیا حه‌واڵه‌كردنی پاره‌ نییه‌، به‌ڵام وه‌ك سیسته‌مێكی ناردنی پارێزراو كارده‌كات و زیاتر له‌ 11 هه‌زار دامه‌زراوه‌ی دارایی له‌ زیاتر له‌ 200 وڵات به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی داتاكان، له‌ ساڵی 2021، رۆژانه‌ 42 ملیۆن نامه‌ی رایی كردووه، له‌ ساڵی 2020ـیش رووسیا به‌ رێژه‌ی 1.5%ی جووڵه‌ی دارایی له‌ رێگه‌ی سویفته‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌.

دامه‌زراندنی سیستمی سویفت بۆ ساڵی 1973 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌كانی جیهان له‌نێوان بانكه‌كان دامه‌زرا، كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ به‌لجیكایه‌.