رێبوار تاڵه‌بانی: بڕیاره‌كه‌ی دادگا سیاسییه‌ نه‌ك یاسایی

رێبوار تاڵه‌بانی: ئاگاداری بڕیاری دادگا نیم و هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ خۆم و پارێزه‌ره‌كه‌م نه‌هاتووه‌

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و راوێژكاری ئێستای ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و راوێژكاری ئێستای ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

‎دادگای كەركووك سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەر رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەكووك سەپاند و گەشتكردنیشی لێ قەدەغەكرد.

‎لە نووسراوەكەی دادگای كەركووك، كە بە ماددەی 340‌، رێبوار تاڵەبانی پێ سزادراوە، ناوەڕۆكی ماددەكە و جۆری تاوانەكەی دیارینەكردووە.

‎سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگا "رێبوار تاڵەبانی"، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و راوێژكاری ئێستای ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، ئەو ئاگاداری بڕیارەكەی دادگای كەركووك نییە و هیچ ئاگاداركردنەوەیەك بۆ خۆی و پارێزەرەكه‌شی نەهاتووە، بڕیارەكەشی بە سیاسی وەسفكرد.

‎ رێبوار تاڵەبانی پێیوایە، بەشداریكردنی لە پرۆسەی ریفراندۆم و بڕیاری بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و هەڵوێستەكانی بەرامبەر بە داگیركارییەكانی دوای 16ی ئۆكتۆبەر، هۆكارن بۆ دەركردنی ئەو بڕیارە.

نووسراوی دادگای كه‌ركووك له‌باره‌ی بڕیاری سزادانی رێبوار تاڵه‌بانی
نووسراوی دادگای كه‌ركووك له‌باره‌ی بڕیاری سزادانی رێبوار تاڵه‌بانی

 

Fly Erbil Advertisment