سبه‌ی پوتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته كۆده‌بێته‌وه
برسێتی به‌رۆكی ئه‌م كیشوه‌ره‌ی گرتووه

K24 - هەولێر:
دوای تێپه‌ڕینی 3 مانگ به‌سه‌ر جه‌نگی ئۆكرانیا، سبه‌ی هه‌ینی 3ـی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022 سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌فریقا ده‌گاته مۆسكۆ و چاوی به‌سه‌رۆكی رووسیا ده‌كه‌وێت.
نووسینگه‌ی ماكی سال، سه‌رۆكی سینیگال و سه‌رۆكی ئێستای یه‌كێتی ئه‌فریقا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، سبه‌ی هه‌ینی له "سوتشی" چاوی به ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی مالی و یه‌كێتی ئه‌فریقا، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی جه‌نگی ئۆكرانیایه، هه‌روه‌ها بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای گه‌نمی ئه‌مباركراوی ئۆكرانیایه بۆ وڵاتانی جیهان، به‌تایبه‌ت بۆ كیشوه‌ری ئه‌فریقا.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌فریقا له‌سه‌ر داوای ڤلادیمێر پوتنه و مو‌سا فهكی، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتییه‌كه له سه‌ردانه‌كه یاوه‌ری ده‌بێت و خه‌ڵكی تشاده.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی مالی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به پێشنیازی ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێك بۆ گه‌یاندنی گه‌نم به‌ره‌و جیهان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پوتن ده‌كرێت.
سه‌رۆكی سینیگال له‌لایه‌ن خۆیه‌وه داوا له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات كار بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێك بۆ گه‌یشتنی گه‌نمی ئه‌مباركراوی ئۆكرانیا بۆ گشت ولاتانی جیهان، كه به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیا به گوێره‌ی لێدوانی رێكخراوی خۆراكی جیهانی مۆسكۆ رێگری لێده‌كات.
چاودێران پێیان وایه كاره‌ساتی مرۆیی دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و گه‌نمی ئهنباركراوی ئۆكرانیا نه‌گاته وڵاتانی جیهان و ده‌رچه‌یه‌كی بۆ نه‌كرێته‌وه، جیا له‌وه‌ش نرخی خواردن له جیهان به‌رز ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه، په‌تای كۆرۆنا و جه‌نگی ئۆكرانیا برسێتی له كیشوه‌ری ئه‌فریقا دروستكردووه، ره‌نگه له داهاتوودا به‌ره‌و خراپتریش بچێت.
