بایدن سه‌ردانی سعودیه ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌م مانگه‌دا سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای چه‌ند كاتژمێرێك له زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وت له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه بۆ جیهان، بڕیاریدا سه‌ردانی ئه‌م وڵاته بكات.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له مانگه‌دا جۆ بایدن سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات، جیا له‌وه‌ش هه‌ر له مانگی حوزه‌یراندا بایدن به‌شداری له لووتكه‌ی ناتۆ له ئیسپانیا و لووتكه‌ی G7 له ئه‌ڵمانیا ده‌كات، ره‌نگه هه‌ر ئه‌م مانگه بچێته ئیسرائیلیش.
بایدن له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنیدا سه‌ركرده سعوودییه‌كانی به كه‌سانی دووره په‌رێز وه‌سفكرد، جیا له‌وه‌ش ریاز هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.
هه‌روه‌ها بایدن بۆ ده‌ستخۆشی زیادكردنی رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن، سه‌ردانی به‌رپرسانی سعوودیه ده‌كات.