به‌هۆی بینینی فیلمێكه‌وه مرد
ترساوه و دڵی وه‌ستاوه
K24 – هه‌ولێر:
پیاوێكی هیندی به‌هۆی ته‌ماشاكردنی فیلمێكه‌وه دڵی وه‌ستاوه و گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌و پیاوه هیندییه ته‌مه‌نی"65" ساڵه و خه‌ڵكی گوندی (تیرفینومالی) ویلایه‌تی تامیل ماندۆی ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستانه، له‌كاتی بینینی به‌شی دووه‌می فیلمی ترسناكی(Conjuring) هه‌ستی به ئازاری سنگی كردووه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
ڕۆژنامه‌ی (هاڤینگتۆن پۆست) بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و پیاوه و هاوڕێیه‌كی چونه‌ته سینه‌ما و ته‌ماشای ئه‌و فیلمه ترسناكه‌یان كردووه، له‌وكاته‌ی ڕووداوه‌كانی فیلمه‌كه په‌ره‌یان سه‌ندووه و ڕووداوه ترسناكه‌كانی بینیووه،هاواریكردووه كه سنگی دێشێت و به په‌له گه‌یاندوویانه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك له سینه‌ماكه،به‌ڵام پزیشكه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه گه‌یشتووه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه دڵی وه‌ستاوه.
له ڕاپۆرتی پزیشكیدا ئاماژه به‌وه كراوه كه تیمێكی پزیشكی ته‌رمه‌كه‌یان خستووه‌ته سندوقێكه‌وه و به‌ره‌و ناوه‌ندی "تیرفینومالی" پزیشكی له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه بردوویانه، تا توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی بكرێت و هۆكاری مردنه‌كه‌ی دیاری بكه‌ن،به‌ڵام هاوڕیی مردووه‌كه ته‌رمه‌كه‌ی بردووه و دیار نه‌ماوه.
ئێستا پۆلیس به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی مردووه‌كه و هاوڕێكه‌ی و ده‌یانه‌وێت بزانن ئه‌وانه خه‌ڵكی ئه‌و شاره بوون یان نا.