"مافی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌پێی یاسا لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه"
په‌یمانگای فیدراڵیزم: هه‌ژموونی تاران به‌سه‌ر بڕیاری دادگا زاڵه
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی په‌یمانگای فیدراڵیزم له‌سه‌ر ناكۆكیه‌كانی نه‌وت و گازی له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، ماف له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رده‌وام بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌غدا ئاماده نییه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
بڕیارێك له دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی له 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022 ده‌رچووه، به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره، یاسای نه‌وت و گازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (22) له ساڵی 2007 ناده‌ستوورییه و هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌مان رۆژ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی محكوم كرد، ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق نا دادپه‌روه‌رانه و نا ده‌ستووری و پێشێلی ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
په‌یمانگای فیدراڵیزم روونیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕیاره قبوڵ ناكات و بڕیاره‌كه پێناسه ده‌كات به لێپرسینه‌وه‌ی شایسته دارایه‌كانی هه‌رێم، ئه‌م وه‌ڵامه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه له كاتێكدا كه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌شێكی گه‌وره‌ی بوجه‌ی هه‌رێمه.
روونیشكرده‌وه، به تێڕوانین له ده‌رهاویشته سیاسییه‌كه‌ی دواین بڕیاری دادگای فیدراڵی، به هه‌مان گرنگیه‌وه كاتی بڕیاره‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه بڕیاریكی به سیاسی كراوه. "ته‌وقیتی بڕیاره‌كه لایه‌نی كه‌م جێی گومانه! له‌كاتێكدا ئه‌م بڕیاره دراوه، كه عێراق سه‌رقاڵی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیه له دواین هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئۆكتۆبه‌ری 2021دا".
په‌یمانگای فیدراڵیزم ئاشكرای كرد، سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق پرۆ ئێرانه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، رێگری له سنووداركردنی هه‌زموونی تاران بكات له عێراق، هه‌ژموونی تاران زاڵه به‌سه‌ر بڕیاری دادگا، له دوو كه‌یسی چاوه‌ڕواننه‌كراو تێبینی ئه‌وه كراوه له‌م كه‌یسه‌ی ئێستا و له رابردووش له 2012 دواتر له 2019.
ئاشكراشی كرد، ئه‌جێندای فیدراڵی كارا نییه، چه‌ند كاره‌كته‌رێكی دیاریكراو دژایه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش وایكردووه سیسته‌می حوكمڕانی له عێراق به جۆرێ پیاده بكرێت، كه به‌شێكی تا راده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ و به‌شێكی دیكه‌ی مه‌ركه‌زی كه بریتیه له سه‌رجه‌می عێراق بێجگه له هه‌رێمی كوردستان.
په‌یمانگای فیدراڵیزم ئاماژه به‌وه ده‌كات، له كاتێكدا كه هه‌رێمی كوردستان ململانێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی لامه‌ركه‌زیه‌تی زیاتر ده‌كات له رووی ئابووری و كارگێڕی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به پێچه‌وانه‌ی به‌غدا كار له‌سه‌ر به‌هێزكرنی مه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌میشه هه‌رێمی كوردستان رووبه‌رووی ئه‌و بوختانه بووه‌ته‌وه، كه سوودمه‌نده له سه‌روه‌تی عێراق، به‌ڵام هیچی بۆ زیاد نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش واده‌كات بڕیارێكی وه‌كو ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم درا، له‌لایه‌نی عێراقییه‌وه پێشوازیه‌كی فراوانی لێ بكرێت.
ده‌ستووری عێراق باسی چی كردووه
په‌یمانگای فیدراڵیزم مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق شی ده‌كاته‌وه، كه له سێ ئاستی جیاواز ئه‌م بابه‌ته‌ی باسكردووه، ماده‌ی (110) تایبه‌تمه‌ندیتی و ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی تێدا وێنا كراوه، مادده‌ی (110) ده‌ڵێ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ده‌ر له‌وانه‌ی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی لۆكاڵی، ته‌نانه‌ت له باره‌ی ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كانیش كه له مادده‌ی (110)دا هاتووه، یاسا هه‌رێمییه‌كان له پێشترن له یاسا نه‌ته‌وه‌یه‌كان (فیدراڵیه‌كان) له كاتی ناكۆكییه‌كان.
باس له‌وه‌ش كراوه، بابه‌تی نه‌وت و گاز نه له ماده‌ی (110)ی ده‌ستوور و نه له ماده‌ی (114)ی ده‌ستووردا نه‌هاتووه، له راستیدا ماده‌ی (110) ته‌نیا باس له چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كه‌می ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان ده‌كات، له كاتێكدا ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌كان (دژ یه‌كه‌كان) به ده‌ست نه‌هاتوون.
په‌یمانگای فیدراڵیزم پێیوایه، تابه‌تمه‌ندییه جه‌وهه‌ریه‌كان سه‌رچاوه‌ی له مادده‌ی (25)ی یاسای حوكمی ئینتیقالی وه‌رگرتووه. به‌ڵام له ده‌ستووردا هیچی دیكه له ده‌سه‌ڵاته دیاریكراوه‌كانی فیدراڵ نه‌هاتووه، له‌كاتێكدا كۆپیكراوی ده‌قه‌كانی دیكه‌یه له مادده‌ی (25)ی یاسای حوكمی ئینتیقالی، ئه‌مه‌ش زۆر به روونی ده‌ریده‌خات كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فیدراڵیه‌ی له‌و باره‌وه به ده‌به‌سته‌وه لابراوه و پێویسته ده‌ستوور هه‌ر به‌و واتایه وه‌رگێرانی بۆ بكات.
راشیگه‌یاند، ناو نه‌هاتنی ده‌سه‌ڵاتی نه‌وت و گاز له هه‌ردوو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی فیدڕاڵ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شییه‌كان ده‌یسه‌لمێنێت كه تایبه‌تمه‌ندیه‌تی هه‌رێمه‌كانه، وه‌ك چۆن له مادده‌ی (110)دا هاتووه.
په‌یمانگای فیدراڵیزم ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ماده‌ی (111) و مادده‌ی (112) ی ده‌ستووری عێراق به تاییه‌تی له باره‌ی نه‌وت و گازه. كه له به‌شی چواری ده‌ستوردا هاتووه به‌ڵام نه‌وه‌كو له ژێر ناونیشانی (ده‌سه‌ڵاته حكومه‌تی فیدراڵ).
به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌رده‌وامی ناكۆكیان هه‌بووه له وه‌رگێڕانی ئه‌م مادده ده‌ستوورییه، ته‌نیا گۆڕانكاری له ده‌سته‌وره‌كه، یان رێكه‌وتنی كۆنكریتی نێوانیان ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
مادده‌ی (110)ی ده‌ستووری عێراقی ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كانه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت له كاتێكدا له ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تیه‌كانی فیدراڵی نه‌هاتبێت. بۆیه هه‌رێم توانی یاسای نه‌وت و غازی ساڵی 2007 ده‌ربچوێنێت، بۆیه ئه‌و مافه لای حكومه‌تی هه‌رێمه كه به پێی یاسا له كاتی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م مادده‌یه بكات.
له راپۆرته‌كه‌ی په‌یمانگای فیدراڵیزم باس له‌وه كراوه، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی راگرت، كاتێك حكومه‌تی فێدراڵ له مانگی دووی ساڵی 2014 بودجه‌ی هه‌رێمی راگرت. به دابه‌شنه‌كردنی داهاتی عێراق به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و راگرتنی پشكی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌ستبه‌رداری مافی خۆی بوو له بڕیاردان له نه‌وت و غازی هه‌رێم.
حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاندووه، هه‌وڵی جدیان داوه ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌شی نه‌وت و گاز رێكبخرێت به یاسا، كه به ئیلزامی له ده‌ستووری عێراق مادده‌ی (112- أ ) هاتووه، هێشتان حكومه‌تی فیدڕاڵ ئاماده‌یی تێدا نییه ره‌شنووسی یاساكه په‌سه‌ند بكات و بچێته بواری جێبه‌جێكردن، بۆیه ناكۆكییه‌كان تا ئێستا به‌رده‌وامن. هه‌ر بۆیه نه‌بوونی یاسایه‌كی فیدراڵی به پاڵپشتی مادده‌ی (110)ی ده‌ستوور، نه‌وت له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه، چونكه له ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ نه‌هاتووه به پێی مادده‌ی (110)ی ده‌ستوور. له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، حكومه‌تی فیدراڵ هۆكار بوون بۆ بڕیاری یه‌كلایه‌نه‌ی هه‌رێم له‌و باره‌وه.
به‌گوێره‌ی رای فه‌رمی جیمس كاڵفۆرد، له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز به پێی ده‌ستووری عێراقی، هیچ ده‌قێكی ده‌ستووری نه‌هاتووه كه بڵێت نابێت هیچ گرێبه‌ستێك واژوو بكرێت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ كێڵگه‌كانیان له ئاینده.
له‌حاڵه‌تی نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت له سیاسه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی نه‌وت به‌رده‌وامبێت. له‌كاتێكدا حكومه‌تی فیدراڵی مافی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌بێت له نه‌وت و غاز، حكومه‌تی هه‌رێمیش مافی دارشتنه‌وه‌ی بودجه‌ی نیشتمانی نابێت.
ده‌بێت ئه‌مه ببه‌سترێته‌وه به مادده‌ی (121 سێیه‌م) كه ده‌ڵێ ( هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان ده‌بێت له هه‌مان رێژه‌ی به‌شدار بن له داهاتی نیشتمانی) ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت حكومه‌تی هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شی نوێ یه‌كسان وه‌ربگرێت له داهاتی نیشتمانی بێ راده‌ستكردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆی خۆی.
ئه‌نجام و چاره‌سه‌ر چییه؟
په‌یمانگای فیدراڵیزم له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌نجامی خستووته‌ڕوو، كه سیسته‌می فیدراڵیه‌تی هاوبه‌ش ناتوانێت كار بكات له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له باره‌ی نه‌وت و غاز له نێوان به‌غدا و هه‌رێم، چونكه ناكرێت هه‌ردووك بڕیار له‌سه‌ر سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بده‌ن له هه‌رێمی كوردستان و له جیاتی ئه‌مه هه‌ر بڕیارێك له باره‌ی بیره نه‌وتییه‌كان بدرێت، ده‌شێت به هه‌ماهه‌نگی بێت وه‌ك و چۆن له ده‌ستور هاتووه له دوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ له راستیدا ئه‌مه له ده‌ستووری عێراق هاتووه كه به فیدراڵیه‌تی هه‌ماهه‌نگی چاره‌سه‌ر بكرێت.
چاره‌سه‌رێكی دیكه، كه په‌یمانگای فیدراڵیزم دیاریكردووه، مادده‌ی (65) ده‌ستووره، كه ده‌ڵیت ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ده‌بێت دابمه‌زرێت، كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌كانی تێدا به‌شدار ده‌بێت و له‌وێ بڕیار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كان ده‌درێت وه‌ك و ئه‌وه‌ی نه‌وت و غاز، به‌ڵام تاكو ئێستا نه دامه‌زراوه و نه یاسای بۆ ده‌رچووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێویسته یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی دابمه‌زرێنیت تێیدا مه‌رجی ئه‌ندامێتی و ده‌سه‌ڵاته‌كان تێدا دیاری كرابێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به زووترین كات ئه‌نجام بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێی مادده‌ی (65)ی ده‌ستوور ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ناچارییه ده‌ستبه‌جێ دابمه‌زرێت. بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ كێشه هه‌نگاو به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر بنێت، پێویسته به‌غدا و هه‌ولێر بگه‌نه رێككه‌تنێكی ناوه‌ند، هه‌ردوولا پێی قایل بن، ئه‌مه‌ش یه‌ك رێگه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش داوا له لایه‌نی سێیه‌م بكرێت ئه‌و رۆڵه ببینێت بۆ هه‌ماهه‌نگی ئاسانكاری و پێشنیازكردنی چاره‌سه‌ر.
په‌یمانگای فیدراڵیزم، ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمیی سه‌ربه‌خۆیه و باره‌گاكه‌ی له‌سوسیرایه، كار له‌سه‌ر ناكۆكییه یاساییه‌كان و مافه دیموكراتییه‌كان ده‌كات له جیهان.