ته‌رمی ژنێك گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ
"به‌م هۆكاره گیانی له‌ده‌ستداوه"

K24 - هەولێر:
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئاشكرای ده‌كات، ته‌رمی ژنێك گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، دواتر ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی پارێزگای سلێمانی كرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، ته‌رمی ژنێكی 36 ساڵان گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه، به گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، دوای رێکارەکان، تەرمی ئه‌م ژنه لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرای 122 رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کرا.