زێلێنسكی داوای دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
"بۆ پایزی ئه‌مساڵ دانه‌وێڵه‌ی كۆگاكراومان ده‌گاته 70 بۆ 75 ملیۆن تۆن"
K24- هه‌ولێر:
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، دانەوێڵەی عەمبارکراو لە کۆگاکانی وڵاتەی بۆ پاییزی ئەمساڵ، دەگاتە 70 تا 75 ملیۆن تۆن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، سەرۆکی ئۆکرانیا داوای كرد، رێگەیەك بۆ هەناردەکردنی ئەو دانەوێڵەیه بدۆزرێته‌وه، كه لە کۆگاکانی وڵاتەکەیدا هەڵگیراون.
هه‌روه‌ها سەرۆکی ئۆکرانیا، رووسیای بە رێگریکردن لە هەناردەکردنی دانەوێڵەی وڵاتەکەی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا تۆمەتبار كرد.
گوتیشی: ئێستا 20 بۆ 25 ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە کۆگاکاندا عەمبار کراون، بۆ پاییزی ئەمساڵیش دەگاتە 70 بۆ 75 ملیۆن تۆن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئۆکرانیا چوارەم گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری دانەوێڵەیە لە جیهان، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ بەهۆی شەڕی وڵاتەکەی و رووسیا ناتوانێت دانەوێڵە رەوانەی وڵاتان بکات و بەهۆیەوە قەیران و کەمی خۆراك لە چەند ناوچەیەکی جیهان سەریهەڵداوە.
H.B