مسته‌فا كازمی: عێراق له خراپترین دۆخدایه
"هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت رۆشنبیری بێ ئومێدی له عێراق دروست بكه‌ن"

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی له خراپترین دۆخدایه و ژماره‌یه‌ك بڕیاریش بۆ پاڵپشتی كه‌رتی ئاو ده‌ركرا.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بابه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و پاڵپشتی زیادكردنی به‌رهه‌می كاره‌بای مۆلیده، به پێدانی گاز له وه‌رزی هاویندا، تاوتوێكرد.
مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاند، "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی شایسته‌كانی هاووڵاتیانی كرد، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان، كه به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیادا دروستبووه، بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك له جیهاندا، وامانكردووه سه‌قامگیری له نرخه‌كان دروست بێت".
كازمی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هۆشداری له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان ده‌ده‌م، لێره‌وه داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م به باشی چاودێری دۆخی بازاڕ بكه‌ن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، حكومه‌تی عێراق پاڵپشتی له كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌كات، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌سندكرد كه بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری سوودمه‌نده.
كازمی گوتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاردرا بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك بڕی 3 ملیار دینار بۆ پرسی دابینكردنی ئاو ته‌رخان بكرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌بێت دان به‌وه دابنێین وڵاته‌كه‌مان له دۆخێكی زۆر خراپدایه، جیا له‌وه‌ش هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت رۆشنبیری بێ ئومێدی له عێراق دروست بكه‌ن.