سێمێل.. دوو مێرد منداڵ خنكان
"یەکێکیان تاقانەیە"
K24 – دهۆك:
بەهۆی کەوتنە ناو گومێکی ئاوەوە، له نزیك قهزای سێمێڵ دوو مێرد منداڵ خنکان.
پهیامنێری كوردستان24 له دهۆك رایگهیاند، رووداوی خنكانی دوو مێرد منداڵ لە کۆمەڵگای مەرینای نزیک لە قهزای سێمێل روویدا و بههۆیهوه دوو کەس خنکان.
شایهتحاڵێكی نزیك رووداوهكه به كوردستان24ـی راگهیاند، گۆمەکە پێشتر لەلایەن شۆفڵێکەوە هەڵکهندرابوو، دوو گەنجەکە کەوتوونهته ناوی و بەهۆی قوڕاویبوونی ئاوی ناو گۆمهكه، مێردمنداڵەکان نەیانتوانیووە دەربێن و سەرەنجام گیانیان لەدەست داوە.
به گوێرهی زانیارییەکانی کوردستان24، دوو قوربانییەکە ئامۆزای یەکترن و یەکێکیان تاقانەیە.