نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بڕيار‌ێكى به‌حره‌ين به بێ پاساو وه‌سفده‌كات
به ده‌يان لايه‌نگرى ئايه‌توڵڵا عيسا قاسم رابه‌رى رووحى شيعه‌كامى به‌حره‌ين له به‌رده‌م ماڵى ناوبراو كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به ده‌يان لايه‌نگرى ئايه‌توڵڵا عيسا قاسم رابه‌رى رووحى شيعه‌كامى به‌حره‌ين له به‌رده‌م ماڵى ناوبراو كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دژى بڕيارى حكومه‌تى به‌حره‌ين ناڕه‌زايه‌تى ده‌رببڕن.
هه‌رچه‌نده له به‌حره‌ين هه‌ر جۆره چالاكييه‌كى سياسى و كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نگرانى عيسا قاسم قه‌ده‌غه‌يه، به‌ڵام له‌به‌رده‌م ماڵى ناوبراودا به ده‌يان كه‌س كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زايه‌تييان ده‌ربڕى.
شيعه‌كانى به‌حره‌ين رايده‌گه‌يه‌نن حكومه‌تى سوننه مه‌زهه‌بى وڵاته‌كه‌يان جياكارى ئاينى و مه‌زهه‌بى له دژيان په‌يڕه‌و ده‌كات.
له 2011ه‌وه شيعه‌كانى به‌حره‌ين داواى چاكسازى و گۆڕينى روانگه‌ى ده‌سه‌ڵات له به‌رامبه‌ريان ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكومه‌تى ئه‌و وڵاته به زه‌برى هێز ناڕه‌زايه‌تى شيعه‌كانى خامۆش كرد.
له كاردانه‌وه‌دا نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره‌ى حكومه‌تى به‌حره‌ين هيچ پاساوێكى نييه و به گوێره‌ى ياساى نێوده‌وڵه‌تى بڕيار‌ێكى بێ پاساوه.
گوته‌بێژى نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رافينا شامداسانى رايگه‌ياند، ئه‌و رێككاره ياساييه په‌يڕه‌وكراو نييه و هه‌ر بۆيه ئه‌و بڕياره هيچ پاساوێكى نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: تا ئێستا حكومه‌تى به‌حره‌ين ره‌گه‌زنامه‌ى له 250 هاووڵاتى سه‌ندووه‌ته‌وه و ئاماره نا ره‌سمييه‌كانيش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌كه له‌وه زياتره و ئه‌وه‌ش روونه ئه‌و رێككارانه هيچ پاساوێكيان نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه زۆر هه‌ست به نيگه‌رانى ده‌كه‌ين له باره‌ى ئه‌و جۆره رێككارانه‌ى له رێگه‌يانه‌وه سه‌ركوتى ئازادى ده‌كرێت و مافى هه‌بوونى ره‌گه‌زنامه پێشێل ده‌كرێت.