دانيشتوانى دێگهڵه گلهييان له لايهنه سياسييهكان ههيه
دانیشتوانی گوندەکەش تووشی جۆرێک لە بێزاری بوونە و داوا دەکەن حزبەکان تەنھا لە ناکۆكیدا یادی دێگەڵە نەکەن.
K24 – ههولێر:
ھەرکاتێک ناکۆکی لە نێوان لایەنەکان بە تایبەت پارتی و یەکێتی و گۆڕان زیاد دەبێت، گوندی دێگەڵە زۆرترین جار باسی لێوە دەکرێت، ھۆکارەکەشی ھەڵکەوتەی جوگرافی گوندەکەیە، کە سەردەمانێک سنووری ئیدارەی ھەولێر و سلێمانی بووە، دانیشتوانی گوندەکەش تووشی جۆرێک لە بێزاری بوونە و داوا دەکەن حزبەکان تەنھا لە ناکۆكیدا یادی دێگەڵە نەکەن.
ھەرچەندە پارتی و یەکێتی چەندین جار دڵنیایی ئەوەیان داوەتە ھاووڵاتیان کە ھەرگیز جارێکی دیکە شەڕی ناوخۆ دووبارە نابێتەوە، بە ھەموو شێوەیەکیش رێگری لە شەڕی نێوان لایەنەکان دەکەن، تەنھا ئەو گوندە نەبێت تا ئێستاش شوێنهواری شهڕی ناوخۆی پێوە دیارە، ھەرچەندە خەڵکی گوندەکە لە دەنگ و رەنگی جۆرا و جۆرن، بەڵام دەگوترێ لێرە گورگ و مەڕ ئاوی یەک کانیاو دەخۆنەوە .