بایدن رەخنە لە کۆمپانیا نەوتییەکانی وڵاتەکەی دەگرێت

"لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت قازانجەکانیان زیادیکردووە و بەکاربەران باجی ئەو بەرزبوونەوەیە دەدەن"

كێڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا
كێڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا

K24 - هه‌ولێر:

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رەخنە لە پیشەسازی نەوتی وڵاتەکەی و بە تایبەت کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل دەگرێت، کە کەمی خستنەڕوویان قۆستووەتەوە و کار بۆ زیادکردنی قازانجەکانیان دەکەن.

سەرەڕای ئەوەی بایدن لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆکایەتی بەڵێنی ئەوەی دابوو، کە کار بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەن و ئێستا پێچەوانەی بەڵێنەکەی هیواخوازە ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبێتەوە و پێشبینی دەکرێت ساڵی ئایندە بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکە بگاتە بەرزترین ئاستی.

هەروەها هۆشداری بە کەرتی نەوتی وڵاتەکەی دەدات و دەڵێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت قازانجەکانیان زیادیکردووە و بەکاربەران باجی ئەو بەرزبوونەوەیە دەدەن.

سەرۆکی ئەمه‌ریکا دەڵێت، کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل لەمساڵدا قازانجی گەورەی هەبووە، ئەو قازانجەشی لە رێگەی گەڕان بەدوای نەوتەوە بەکارناهێنێت بەڵکو لە کڕینەوەی پشکەکانی بەکاریان دەهێنێت.