"كچى كوردستان" داواى به جينۆسايد ناساندنى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدييه‌كان له ئه‌مريكا ده‌كات
نادیە موراد كچه رزگار بووی دەستی داعش لە کۆنگرێسی ئەمریکا داوا دەکات تاوانەکانی داعش بەرامبەر بە کوردانی ئێزدی لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە بە جینۆساید بناسێنرێت.
K24 – هه‌ولێر:
نادیە موراد كچه رزگار بووی دەستی داعش لە کۆنگرێسی ئەمریکا داوا دەکات تاوانەکانی داعش بەرامبەر بە کوردانی ئێزدی لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە بە جینۆساید بناسێنرێت.
نادیە لە وەڵامی پرسیاری سیناتۆریکی ئەمریکادا کە چ داواکارییەکی ھەیە لە ئەمریکا وتی: گرنگترین شت بەلای منەوە بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعشە بەرامبەر بە کوردانی ئێزدی.
ناديه موراد دواى رزگاربوونى له ده‌ستى داعش توانى له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييدا ببێته باڵيۆزى دۆسييه‌ى ئێزدييه‌كان و له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ميواندارى كرا بۆ ئه‌وه‌ى گه‌واهيدانى خۆى له باره‌ى تاوانه‌كانى داعش بخاته‌ڕوو و سه‌ره‌نجام به هه‌وڵه‌كانى ئه‌و باڵيۆزهى دۆسيه‌ى ژنانى ئێزدى كه له ناو ميدياى جيهانى و عه‌ره‌بييدا به كچى كوردستان ناسراوه، له 16ى ئه‌م مانگه‌دا نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دۆسه‌ى كوشتار و تاوانه‌كانى داعشى به‌رامبه‌ر به ژنانى ئێزدى وه‌ك تاوانى جينۆسايد ناساندن.
ناديه له لايه‌ن سه‌رۆك و پادشاى ژماره‌يه‌ك وڵاتى عهرهبييهوه له‌وانه ميسر و كوه‌يت و ئه‌رده‌ن پێشوازى لێكراوه و له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش رێزى لێگيراوه و وه‌ك يه‌كێك له كانديده‌كانى وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتيى ده‌ستنيشانكرابوو.