سه‌رۆك بارزانى به‌دواداچوون بۆ كه‌يسى مينا ده‌كات
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌رۆك به‌ڵێنى ئه‌وه‌شى پێداوين كه راسته‌وخۆ خۆى به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌يسه ده‌كات و له نزيكترين واده‌دا مافى مينا ده‌سه‌ندرێت.
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكى تايبه‌تييدا بۆ كوردستان 24، باوكى مينا، ئه‌و منداڵه 18 مانگييه‌ى له لايه‌ن كه‌سێكه‌وه به شێوه‌يه‌كى دڕندانه كوژرا، رايگه‌ياند، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌ندى پێوه كردووم و سه‌ره‌خۆشى لێكردووم.
باوكى مينا گوتيشى: له‌و په‌يوه‌ندييه‌دا سه‌رۆك بارزانى رايگه‌ياند، كه به‌دواداچوون بۆ كه‌يسى مينا ده‌كات و دڵنياشى كردوومه‌ته‌وه كه مافى مينا له رێى ياساوه ده‌سه‌نرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌رۆك به‌ڵێنى ئه‌وه‌شى پێداوين كه راسته‌وخۆ خۆى به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌يسه ده‌كات و له نزيكترين واده‌دا مافى مينا ده‌سه‌ندرێت.