كوردستان24 ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو

له‌باره‌ی پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بوو

بینای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بینای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن ئه‌مڕۆ لە سەرۆکایەتی هەرێم كۆبوونه‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ مسته‌فای سه‌ید قادر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌ڵبژاردنه‌كانی حزبه‌كان كۆبووه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری بۆ له‌یه‌كتر نزیكردنه‌وه‌ی حزبه‌كانه‌ بوو، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌، ئاماده‌كردنی لیستێكی تۆماری ده‌نگی ده‌نگده‌رانه‌، ره‌نگه‌ ئه‌و لیسته‌ی كه‌ هه‌ڵبژاردنی عێراقی پێكرا، بكرێته‌ بنه‌ما.

هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان24 باسی له‌وه‌ش كرد، پێشنیار كراوه‌ ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران كه‌ له‌ حزبه‌كان پێكهاتووه‌، وه‌ك خۆی كارا بكرێته‌وه‌، ئه‌و حزبانه‌ی كه‌ قه‌باره‌یان بچووكه‌ خاوه‌نی چه‌ند كورسییه‌كی كه‌من، داوا ده‌كه‌ن نوێنه‌ریان له‌و كۆمیسیۆنه‌دا هه‌بێت.

هەفتەی رابردووش لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەمان پرس کۆبوونەوە.