تێكڕای ئه‌ندامانی "به‌ره‌ی نیشتمانپه‌روه‌ر"ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركران
"ئامانجیان كاری ئاژاوه‌گێڕی بووه له بۆنه‌یه‌كدا"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، گرووپی "به‌ره‌ی نیشتمانپه‌روه‌ر" له‌لایه‌ن پۆلیسی شاری كۆردی ئالین له ویلایه‌تی ئایداهۆ ده‌ستگیركران، كه به‌ره‌یه‌كی (نیو-نازی) باڵاده‌ستی سپی پێستن و له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا چه‌ندین كاری تێكده‌رانه‌یان ئه‌نجامداوه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌ی بی سی نیوز، ساڵانێكه ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست گرووپێكه‌وه ده‌ناڵێنێت كه خۆیان ناساندووه به گرووپی "به‌ره‌ی نیشتمانی"، چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆریان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڕیار بووه له شاری كۆردی ئالین له ویلایه‌تی ئایداهۆ به‌شداری كارێكی تێكده‌رانه بكه‌ن له بۆنه‌یه‌ی LGBTQ.
LGBTQ كورتكراوه‌ی هاوڕه‌گه‌زباز و دووره‌گه‌ز و ترانسجێنده‌ر و چه‌ند گرووپێكی دیكه‌ی ره‌گه‌زین، كه له ساڵی 1990ـه‌وه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌كاردێت، هه‌ندێك وه‌ك زاراوه‌یه‌كی چه‌تری سێكسی به‌كاریده‌هێنن.
گرووپی به‌ره‌ی نیشتمانی، 31 كه‌سیان پێكه‌وه ده‌ستگیركران له ناو بارهه‌ڵگرێكی كۆمپانیای U-Haul، كه كۆمپانیایه‌كه بارهه‌ڵگری تایبه‌تی كرێی هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ماڵ.
لی وایت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆردی ئالین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، وتی: "پشتبه‌ستن به‌و ئامێرانه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه له‌خۆیان هه‌ڵیانگرتووه و ئه‌و په‌ڕاوانه‌ی ده‌ستمان به‌سه‌رداگرتووه، بۆ ئێمه روونبووه‌ته‌وه ئامانجیان كاری ئاژاوه‌گێڕی بووه له ناوه‌ندی شار له بۆنه‌یه‌كی LGBTQ".

به پێی پۆلیسی كۆردی ئالین له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی شاره‌كه‌وه ئاگادراكراونه‌ته‌وه كه گرووپێك له‌ناو بارهه‌ڵگرێكی كۆمپانیای U-Haul به‌ره‌و سه‌نته‌ری شار به‌رێكه‌وتوون، گوتیشی: "هه‌ر 10 ده‌قیقه‌ی دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌مارۆدراون و ده‌ستگیركراون".
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز چالاكی ئه‌م گرووپه چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامن له چالاكی جۆراوجۆر له رێگه‌ی ئۆنلاین و له‌نێو خۆپیشاندانه‌كان.
زه نیویۆرك تایمز پێیوایه، به‌ره‌ی نیشتمانی له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری یاسای هه‌ژاری باشووره‌وه به گرووپێكی كینه له‌دڵی ناسیۆنالیستی سپی پێست وه‌سفده‌كرێت، له‌ساڵی 2017 له‌شاری شارلۆتسڤێڵ له ویلایه‌تی ڤێرجینیا دروستبووه.
به‌پێی سه‌نته‌ری یاسای هه‌ژاری باشوور، به‌ره‌ی نیشتمانپه‌روه‌ر گرنگی به قسه و چالاكی توندوتیژی ده‌دات، مانیفێستی گرووپه‌كه داوای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی سپی پێست ده‌كات له ئه‌مه‌ریكا و یه‌كپۆشینیان به‌و جۆره به ئانقه‌سته و ده‌یانه‌وێت له ئاینده‌دا كاری چه‌كداری بكه‌ن.
پۆلیسی كۆردی ئالین باسی له نیگه‌رانی خه‌ڵك كرد و گوتی: "سه‌ره‌تا زۆر كه‌س وه‌ك هێرش بۆ سه‌ر گرووپه‌كه وه‌سفی چالاكی پۆلیس-یان كرد و نیگه‌ران بوون له ده‌ستگیركردنی 31 كه‌سه‌كه و بڵاوكرده‌وه‌ی وێنه‌كانیان".
چونكه كاتێك ڤیدیۆ و وێنه‌كان له سۆشیال میدیا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بڵاوكرانه‌وه تێیدا ده‌ركه‌وت كه ده‌ستگیركراوانی گرووپه‌كه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی چیمه‌نێكی به‌رفراوان خراونه‌ته سه‌ر ئه‌ژنۆ و له‌دواوه به زێپ ده‌ستیان به‌ستراوه، له‌سه‌ر كراسی یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان نووسرابوو "ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگره‌وه"، له كڵاوی یه‌كێكی دیكه‌یان نووسرابوو "سه‌ركه‌وتن بۆ مردن".

به‌پێی وته‌ی پۆلیس ته‌نیا یه‌ك كه‌سیان خه‌ڵكی ویلایه‌تی ئایداهۆ-یه ئه‌وانی دیكه له 11 ویلایه‌تی جیاجیاوه هاتوون ئه‌وانیش (واشنتۆن، ئاریگۆن، تێكساس، یۆتا، كۆلۆرادۆ، ساوس داكۆتا، ئیلینۆیس، وایۆمینگ، ڤێرجینیا وئاركانساس)، به‌رگه‌كانیان پانتۆڵی خاكی و كراسی شین و ده‌مامكێكی سپی-یان پۆشیوه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی هێڵ گرووپه هیچ چه‌كێكیان پێ نه‌گیراوه و له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌شدا هیچ چه‌كێك ده‌ستگیرنه‌كراوه، ته‌نیا بۆمبی فرمێسك و قه‌ڵغان له بارهه‌ڵگره‌كه‌دا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیس به‌رۆژنامه‌ی هێڵ-ی وتووه له‌سه‌ر كڵاوه‌كانیان لۆگۆ-ی ئه‌ندامانی گرووپی به‌ره‌ی نیشتمانی له‌سه‌ر بووه، كه گروپێكی سپی پێستی توندڕه‌ون و له 21 كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2022) گه‌وره‌ترین چالاكیان دژی له‌باربردنی منداڵ ئه‌نجامدا.