فۆڕمی دابه‌شكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون كارا ده‌كرێت
چاوتان له‌سه‌ر كوردستان24 بێت
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ فۆڕمی دابه‌شكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون كارا ده‌كرێت، كه له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان بۆ كرێنشینان و خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دروست ده‌كرێن.
دوای كاراكردنی فۆرمه‌كه‌ش، له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه به‌سته‌ری "لینكی" فۆڕمه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه به ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی هه‌رێمی كوردستانی داوه، ئه‌و 20 هه‌زار یه‌كه نیشته‌جێبوونه به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان به‌سه‌ر شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سنووری سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌ت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون به باشترین كوالیتی و هه‌رزانترین نرخ ئه‌نجام بدرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بارگرانی سه‌ر شانی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی لێیان سوودمه‌ند ده‌بن، كه‌مبكرێته‌وه.
H.B