بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی رێوڕەسمی ناساندنی پڕۆژەی دۆکیۆمێنتاری شۆڕشەکانی بارزان بەڕێوەدەچێت
رێوڕەسمەکە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی پەڕینەوەی بارزانی نەمر و یاوەرانی لە رووباری ئاراس

K24 – هەولێر
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، رێوڕەسمی ناساندنی زنجیرەیەک کتێبی پڕۆژەی دۆکیۆمێنتاری شۆڕشەکانی بارزان لە هەولێر بەێوەدەچێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی و نووسەران بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا دەکەن.
رێوڕەسمەکە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی پەڕینەوەی بارزانی نەمر و یاوەرانی لە رووباری ئاراس، لەلایەن زانکۆی سەلاحەددین رێکخراوە.
پڕۆژەی دۆکیۆمێنتاری شۆڕشەکانی بارزان، لەلایەن بەختیار شاخی سەرپەرشتیار و بارام وەلەد بەگی وەک ئامادەکار و نووسەر پڕۆژەکە ئامادە کراوە.