پارتی به‌رپرسه‌كانی ده‌گۆڕێت
به‌م زووانه گۆڕانكارییه‌كان ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان،ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ناو ئیداره‌ی خۆجێیی هه‌ولێر ده‌گوڕێت و له جێگه‌یان كه‌سانی دیكه داده‌نێت و جێگه‌ی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانیش ده‌گۆڕێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر،هۆكار و ئامانجی گۆڕانكارییه‌كانی حزبه‌كه‌ی به‌ستووه‌ته‌وه به‌وه‌ی پارتی ده‌یه‌وێت خوێنی نوێ بهێنێته ناو كایه‌ی كارگێڕی پارێزگاكه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ژماره‌یه‌ك پۆست هه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، بۆیه بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه بیانگۆڕین و كه‌سانی دیكه كه ئه‌و به خوێنی نوێ ناوی بردوون له جیگه‌یان دابنێن.
هه‌ر چه‌نده تا ئێستا ناوی كه‌سی ئاشكرا نه‌كردووه كه له پۆسته‌كانیان لاده‌برێن یان پۆستی نوێ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌پێی قه‌سه‌كانی ناوبراو ژماره‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌ری گشتی و قائمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه ده‌گرێته‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئاماده‌كاری بۆ گۆڕانكارییه‌كان كراوه و وه‌ك دۆسیه‌یه‌ك خراوه‌ته به‌رده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پێویستی به بڕیاری ئه‌وه تا گۆڕانكاری له‌و پۆستانه‌دا بكرێت،بۆیه چاوه‌ڕوانن بڕیار له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانه‌وه بدرێت و ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه به‌م زووانه به‌شێك له گۆڕانكارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له گۆڕانكارییه‌كان ئاگاداره.