ده‌میرتاش: توركیا به‌ره‌و كاره‌سات هه‌نگاو ده‌نێت
گرتنی رۆژنامه‌نووسان كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێناوه
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتیگی گه‌لان – هه‌ده‌په رایگه‌یاند توركیا به‌ره‌و كاره‌سات هه‌نگاو ده‌نێت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت، به توندی ره‌خنه له ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران گرت، وتیشی توركیا به‌ره‌وه كاره‌سات هه‌نگاو ده‌نێت، كه ئێدی دادپه‌روه‌ری تێیدا نه‌ماوه.
لێدوانی ده‌میرتاش پاش ئه‌وه‌ی دێت كه سه‌رۆكی وه‌قفی مڕۆیی توركیا شه‌بنه‌م كۆرور فینجانی ده‌ستگیركرا، كه گرتنی رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.