شاندێكی سه‌ربازی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

له‌ هه‌ولێره‌وه‌ باس له‌ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ كرا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7f7a709c-b25b-472d-8a2a-0cda6319c0ef/charanusi%20musl%20dwai%20dahsh.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

لە گفتوگۆیەکی کراوەدا لە ھەولێر، ھەریەکە لە نوێنەری ھاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی ھەرێم و نوێنەری وڵاتان، باسیان لە ئايیندەی موسڵ لە پێش داعش و دوای داعش کرد.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێكی باڵای سەربازی و سیاسیی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و گفتوگۆ لەسەر ئیدارەدانی شاری موسل دەکەن لە دوای کۆتاییھاتنی داعش لە شارەکە.

ئەمانە چەند پلەدارێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمن، لەگەڵ ئەمینداری گشتی وەزارەت، ھاتوون بەشداری گفتوگۆیەك بکەن، کەباس لە ئایيندەی شارەکە دەکەن، ئەوان نەخشەی تەواوی گەڕەکەکانی موسڵیان ھێناوە، تاوەکو بە ھاوپەیمانانی شەڕی داعش بڵێن, پێشمەرگە ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵی تەواو کردووە، بەڵام لە پێشدا ھەرێمی کوردستان داوای رێککەوتنی ئیدارەدانی شارەکە لە بەغدا دەکات.

ئێستا زۆرترین قسەو باس لەسەر ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵە، باس لەوە دەکرێت نەمانی داعش لەو شارە کۆتایی داعشە لە عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە عێراق بۆ سەر سێ ھەرێمی کوردی, سووننی و شیعی دابه‌ش بکات.

ھاپەیمانان و زۆرێك لەوانەی لەم ژوورە ئامادەبوون، دڵنیا بوون لەوەی ئەگەر سیستەمی حوکمرانی عێراق, وەکو دە ساڵی رابردوو بەردەوام بێت, عێراق بەسەر ئەو سێ ھەرێمە دابەش دەبێت.

به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دەڵێن، ھیچ رێکكەوتنێك لە نێوان ھاوپەیمانان و پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ لە ئارادا نییە، تەنھا ئەوان لەسەر ئەوە رێکەوتوون قۆناخ بە قۆناخ ناوچە کوردستانيیەکان, بە تایبەت ئەوانەی دەوروبەری موسڵ لەدەستی داعش دەربھێندرێت.