هاووڵاتییانی بهریتانیا له بارهی جیابوونهوهی وڵاتهكهی له ئهوروپا چی دهڵێن؟
بهریتانیا له یهكێتییهكه دهچێته دهرهوه یان نا؟
K24 - ههولێر:
سبەی خەڵکی بەریتانیا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و لە ریفراندۆمێکدا دەنگ بە مانەوە یان جیابوونەوەی وڵاتەکەیان دەدەن لە یەکێتی ئەوروپا.
پرسی مانەوە یان دەرچوونی وڵاتەکەیان له یهكێتییهكه، ھاووڵاتیانی بەریتانیای بەسەر دوو بەرەدا دابەشکردووە و به گوێرهی بهشی زۆری راپرسیهكانیش ههڵمهتی ههردوولا لهیهك نزیكه.
رۆژی پێنجشهممه 23ی مانگ, بەریتانیا بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات بۆ مانەوە یان دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا، خەڵکی لەندەن رۆڵێکی سەرەکیان ھەیە لە یەکلاکردنەوەی ئەم پرسەدا, بەڵام پرسیارهكه ئهوهیه به كام ئاراستەدا یەکلایى دەکەنەوە؟
ناوچەی ھاڤێرینگ یەکێکە لەو شوێنانەی کە کەمترین خەڵکی بیانی لێیە, بەشێوەی لەسەدا 83ی دانیشتوانی خەڵکی رەسەنی لەندەنن, لەو رێژەیەش لەسەدا 90 یان لە شاری لەندەن لەدایکبوون.
دەیڤد کرۆسبی ماسی فرۆش لە شەقامی رۆمفۆرد لە ناوچەی ھاڤەرینگ دەڵێت: "ھەندێك دەیانەوێت بمێنينەوە, چونکە لە بەرژەوەندیانە, بەڵام ئەوە لەسەدا یەکی خەڵکی ئەم شارە نین, لەسەدا 90 زیاتر دەیانەوێت ئەوروپا بەجێ بھێڵین, چونکە تەنھا چەند کەسێك سوودمەندن لە مانەوە و پارەی ئەم وڵاتە دەبەن لە پەناما دەیشارنەوە, ئەگینا خەڵکی ئاسایی بە کارکردن بژێوی خۆیان پەیدا دەکەن".
لەندەن زیاتر لە 9 ملیۆن کەسی تێدا دەژی, بەوە ناسراوە لەگەڵ مانەوەی وڵاتەکەیانن لە یەکێتی ئەوروپادا, بەڵام بەگوێرەی دوایین راپرسی دەنگی نەخێر, واتە ئەوانەی لەگەڵ دەرچوونن لە یەکێتی ئەوروپا لە ناو شاری لەندەن لەزیادبووندایە.
ههروهها سوخ سینگ, فرۆشیاريش دهڵێت: "دانیشتوانی وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا دینە ئێرە، دەرفەتیان بۆ خەڵکی نەھێشتوەتەوە ئیش بکەین مەبەستم لە خەڵکی رەسەنی بەریتانیایە".
دانیشتوانی شاری لەندەن بوون بە دوو بەشەوە، ھەندێکیان رەتی دەکەنەوە ئەم بابەتە تەنھا پەیوەندی بە لەندەنەوە ھەبێت پێیانوایە دەرچوونی بەریتانیا کاریگەری خراپ دەکاتە سەر ھەموو خەڵکی بەریتانیا:
ئامی ویڵسن راوێژکاری تەکنەلۆژیایه و دهڵێت: "من دەنگ بە مانەوە دەدەدم زۆربەی ئەو خەڵکانەش کە دەیاناسم لەگەڵ مانەوهن, ئەمە شتێك نيیە تەنھا پەیوەندی بە لەندەنەوە ھەبێت, بەڵکو بابەتێکە پەیوەندی بە ھەمومانەوە ھەیە".
مایک پاترسن كه خاوەنی رێستورانته گوتی: "من پێموایە پێویستە لە یەکێتی ئەوروپادا بمێنینەوە و دوای پێنج ساڵی دیکە ریفراندۆمێك بکەین، ئەوەی لە بارودۆخەکە باشتر تێبگەین دواتر بڕیارێکی یکلاکەرەوە بدەین".
بەگوێرەی نوێترین ئەنجامی راپرسی کە لە لایەن کۆمپانیای ناسراوی بەریتانی GI ئەنجامدراوە، لە سەدا 45ی بەریتانییەکان لەگەڵ ئەوەن، وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا بمێنێتەوە، لەبەرامبەردا لە سەدا ٤٤ لەگەڵ ئەوەن بەریتانیا جیاببێتەوە و لە سەدا 11ش ھێشتا خۆی یەکلانەکردووەتەوە.