به ڤیدیۆ.. به شێوه‌یه‌كی جیاواز سزای كارمه‌نده‌كانی ده‌دات
شێوازێكی سه‌یره
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری بانكێك له شارى چانگ-زی چین، به شێوه‌یه‌كی جیاواز، سزای ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌دات، كه كاره‌كانییان به خراپی رایی كردووه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كه، سه‌ره‌تا قسه به كارمه‌نده‌كانی ده‌ڵێت، كه ژماره‌ی 8 كه‌سه و له‌سه‌ر سه‌كۆی هۆڵه‌كه رایگرتوون و مایكرۆفۆنێك به‌ده‌سته و ناچاریان ده‌كات به‌ر له لێدانیان خۆیان بناسێنن.
دواتر به پارچه‌یه‌ك دار، به نۆره له پشته‌وه‌یان ده‌دات، به‌ر له‌وه‌ی پرچی كارمه‌نده كوڕه‌كانی "سفر" كردووه و پرچی كچه‌كانیشی ته‌نها كورت كردووه‌ته‌وه, كه شه‌شیان كوڕن و دووانیشیان كچن.
ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی هۆڵه‌كه‌وه بۆ مۆبایل تۆماركراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه پێده‌چێت ئه‌وانیش كارمه‌ندی هه‌مان ئه‌و بانكه بن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه و هه‌ڵسوكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و بانكه، ناڕه‌زایی و تووڕه‌بوونی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری بانكه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی پێكهێنراوه.