به تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردنی به ئه‌ردۆغان دادگایی ده‌كرێن
104 دۆسیه تایبه‌تن به سووكایه‌تی به ئه‌ردۆغان
K24 – هه‌ولێر
سه‌رانی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا به تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به ئه‌ردۆغان دادگایی ده‌كرێن.
دۆسیه بۆ هه‌ر یه‌ك له سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌په‌ده، كه‌مال كلچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په و ده‌وڵه‌ت باغچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری تر به تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به سه‌رۆك كۆمار، نه‌ته‌وه‌ی تورك، ده‌وڵه‌تی توركیا و ده‌سته و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كراوه‌ته‌وه.
پاش هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌رمانتاران، دۆسیه بۆ زۆرێك له په‌رله‌مانتاران كراوه‌ته‌وه، كه دادگاییكردنی 139 دۆسیه پێویستی به مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی دادی توركیا هه‌یه، كه دۆسیه‌ی سه‌رانی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌نێواندایه.
799 دۆسیه‌ی 152 په‌رله‌مانتار له وه‌زاره‌تی داد و په‌رله‌مانی توركیایه، كه داوكارانی گشتی كۆماری توركیا سه‌باره‌ت بۆ لێپرسینه له هه‌ندێ له دۆسیه‌كان ده‌ست به‌كاربوونه.
به‌پێی ده‌ستووری توركیا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كانی سووكایه‌تیكردن به سه‌رۆك كۆمار، نه‌ته‌وه‌ی تورك، ده‌وڵه‌تی توركیا و ده‌سته و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت پرۆسه‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاران ده‌ستپێده‌كات.
به‌ڵام لێپرسینه‌وه له‌م دۆسیانه پێویستی به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی داد هه‌یه، كه دۆسیه‌ی سه‌رانی پارته سیاسییه‌كان زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌یه و زۆرترین دۆسیه‌ی سووكایه‌تیكردن به ئه‌ردۆغان تایبه‌تن به كه‌مال ملچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌به.
به گشتی 104 دۆسیه‌ی تایبه‌ت به سووكایه‌تیكردن به ئه‌ردۆغان له دژی 52 په‌رله‌مانتار كراوه‌ته‌وه، كه 27 دۆسیه تایبه‌تن به په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، 23 بۆ په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په و دوو دۆسیه‌ی تریش بۆ په‌رله‌مانتارانی مه‌هه‌په‌ن.