شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی: له كۆگایه‌كی چه‌كدارانی داعش چه‌ندین مووشه‌ك دۆزرانه‌وه
"5 داواكراو ده‌ستبه‌سه‌ر كران"

K24 - هەولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی ئاشكرای كرد، له میانی ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كی ئه‌منی كه له نێوان پارێزگای دیاله و به‌غدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ـی ته‌مووز / یۆلیۆی 2022 به‌ڕێوه‌چوو، 5 داواكراو ده‌ستگیر كران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له چالاكییه‌كی ئه‌منی كه به‌چاودێری هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و پاڵشتی ئاسمانی، 5 داواكراو كه چه‌كداری داعش بوون ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیدا هاتووه، له ناو پێگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له نێوان به‌غدا و دیاله 25 چه‌ك، 5 كیلۆ تی ئێن تی پێكهاتوو له (C4) و 6 هاوه‌ن ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ویری ته‌قینه‌وه‌كان، دوو مۆبایل، 5 كۆگای ته‌قه‌مه‌نی، دوو مووشه‌كی جۆری (CPG) و 7 مووشه‌كی نه‌مساوی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیكرده‌وه، هێزه هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كانی عێراقی، به‌هاوكاری پاڵپشتی ئاسمانی له راوه‌دوونانی تیرۆریستان به‌رده‌وام ده‌بن.