هه‌زاران زانای ئایینی پشتیوانیان بۆ ئاخونزاده ده‌ربڕی و چالاكانی ژنیش نیگه‌رانن
تاڵیبان ده‌ڵێت به‌شداری ژنان پێویست نه‌بوو، چونكه باوك و براكانیان لێره بوون
K24 – هه‌ولێر:
له كاتێكدا هه‌زاران كه‌سایه‌تی ئایینی ئه‌فغانی پشتیوانیان بۆ ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ژنه چالاكوانه‌كانی ئه‌فغانستان له رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی نیگه‌رانن و پێیان وایه "شه‌رعییه‌تیان نییه".
3500 گه‌وره كه‌سایه‌تیی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌فغانستان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانه‌وه دڵسۆزی و پشتیوانیان بۆ هیبه‌توڵڵا ئاخوندزاده ده‌ربڕی.
ئه‌و پشتیوانییه دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه سێ رۆژییه هات كه له كابوول به به‌شداری ئاخوندزاده به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه فراوانه‌كه‌دا، پرسی خوێندنی ناوه‌ندی بۆ كچان باس نه‌كرا، به‌ڵام به‌رپرسانی ئیماره‌تی ئیسلامیی ده‌رفه‌تیان دایه زانا ئاینییه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ حكومه‌ت بخه‌نه‌ڕوو.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شهریعهتزانهكانی ئه‌فغانستان به‌یعه‌تیان بۆ ئاخوندزاده دووپاتكرده‌وه و پشتیوانیان كرد بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت.
له باره‌ی به‌شداری نه‌كردنی ژنانه‌وه له كۆبوونه‌وه فراوانه‌كه‌دا، به‌رپرسانی تاڵیبان رایانگه‌یاند، ئه‌وان پێیان گرنگ نه‌بووه، ژنان به‌شدار بن، چونكه كه‌سوكاره پیاوه‌كانیان به‌شداریان كردووه.
هودا خامۆش، چالاكوانی ژنانی ئه‌فغانی كه ئێستا له نه‌رویژه، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی روویداوه به بێ به‌شداری ژنانه، كه نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن.
وتیشی: ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه شه‌رعییه‌تی نییه و پشتیوانی گه‌لی نییه.
سه‌رچاوه: AFP