له شه‌ش مانگدا نزیكه‌ی 5 هه‌زار تۆمه‌تبار له هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون

K24 – هه‌ولێر:
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێری پایته‌خت، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماری چالاكییه‌كانی پۆلیس و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێری خسته‌ڕوو.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 3 هه‌زار و 375 تاوانی جۆراوجۆر تۆمار كراون و نزیكه‌ی 5 هه‌زار تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون.
ورده‌كاری ئاماره‌كه
تاوانه‌كان
له كۆی 3 هه‌زار و 375 تاوانی جیاجیا، كه تۆمار كراون، 2 هه‌زار و 961 تاوان ئاشكرا كراون و تۆمه‌تباران دراونه‌ته دادگا، رێژه‌ی ده‌ستكه‌وت %88 و %12ی له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
تۆمه‌تباران
4 هه‌زار و 777 تۆمه‌تباریان له هه‌موو تاوانه جیاجیاكان له كوشتن، دزی، ساخته‌كاری، مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانی دیكه ده‌ستگیر كراون.
كوشتن
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر 22 تاوان تۆمار كراون و 18یان ئاشكرا كراوه، كه رێژه‌ی سه‌ركه‌وتن %82 بووه و 41 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، به تاوانی كوشتن.
ته‌قه‌كردن
24 حاڵه‌ت تۆمار كراون و هه‌موویان ئاشكرا كراون و رێژه‌ی %100ی ته‌قه‌كه‌ران ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
رێگری كردن
چوار حاڵه‌ت تۆمار كراون و 3یان ئاشكرا كراون و 3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
دزینی ئۆتۆمبێل
43 حاڵه‌ت تۆمار كراون. 36 تاوانیان ئاشكرا كراون. 36 ئۆتۆمبێله‌كه راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراوه‌ته‌وه.
سواڵكه‌ر
298 سواڵكه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
چالاكییه‌كان
500 كارتۆن ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
379 شوێنی زێده‌ڕۆ تێكدراون.
25 ئۆتۆمبێل ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كه خه‌ڵكیان هه‌راسانكردبوو.