لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده له دیاله
نووسینگه‌كه‌یان داخست

K24- هه‌ولێر:
لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نووسینگه‌ی ره‌عد ده‌هله‌كی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌ی سوننی له شاری به‌عقوبه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای داله و نووسینگه‌كه‌یان داخست.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، هۆكاری ئه‌و په‌لاماردانه‌ی سه‌ر نووسینگه‌ی هاوپه‌یمانی سیاده له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه بووه، كه ده‌هله‌كی گوتبووی، ده‌بێت حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه سوننه نشینه‌كان بچنه ده‌ره‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24، لایه‌نگرانی حه‌شد داوایانكردووه، ره‌عد ده‌هله‌كی له پارێزگای بچێته ده‌ره‌وه.
پێشتر له لێدوانێكدا، ده‌هله‌كی داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیی له سه‌نته‌ری شاره‌كانی سوننه‌نشین كردبوو، هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده له دیاله، نوێنه‌رێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له پارێزگای دیاله له وه‌ڵامی كوتله‌ی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قدا دووپاتیكرده‌وه، "ده‌ست و زمانی ئه‌و كه‌سه ده‌بڕین كه باس له ده‌رچوونی حه‌شدی شه‌عبی له دیاله ده‌كات".
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌و گرژیانه‌دا، ره‌عد ده‌هله‌كی گوته‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فه‌تح له دیاله‌ی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكرا ناوبرد و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر پلانی داهاتووی دیاله له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و شێواز و بیركردنه‌وه‌یه بێت، ئه‌وا ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌عد ده‌هله‌كی گوتی: "گوته‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی دیاله له‌باره‌ی بڕینی ده‌ست و زمانی هه‌ر كه‌سێك كه باس له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی جه‌شدی شه‌عبی له سه‌نته‌ری شاره‌كان بكات، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قابیلی قبووڵكردن نین و ئابڕوبهرن، ناكرێت ئه‌مه ببێته زمانی باوی سیاسی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه شێوازی قسه‌كردنه‌كانی بێت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێك كه گوزارشت له خواستی بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌ی ده‌كات و عه‌سكه‌رتاریه‌تی ناو كۆمه‌ڵگه ره‌ت بكاته‌وه و به شێوه‌ی چه‌تایه‌تی و رێگرایهتی وه‌ڵامبدرێته‌وه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئاسایی داوای مافه خوراوه‌كانی خۆی بكات رووبه‌ڕووی چی ده‌كرێته‌وه؟".
ده‌هله‌كی داواشی كرد، "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی حكومی و په‌رله‌مانی له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانانه بكرێته‌وه" و داواشی له هاوپه‌یمانی فه‌تح كرد، هه‌ڵوێستی راشكاوانه‌ی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و جۆره لێدوان و هه‌ڕه‌شه نابه‌رپرسیارانه و تاوانكارانه و مه‌ترسیدارانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
ره‌عد ده‌هله‌كی، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی هاوپه‌یمانی سیاده‌ی سوننه‌یه له دیاله، كه هه‌ردوو كوتله‌كانی ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی و عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
H.B