وەزیری منداڵانی بەریتانیاش دەستی لەکارکێشایەوە
پێشتر وەزیری دارایی و تەندروستی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە
K24 - هەولێر
دوای دەستلەکارکێشانەوەی ساجید جاڤید وەزیری تەندروستی و ریشی سۆناک وەزیری دارایی بەریتانیا، بەیانی ئەمڕۆ وێل کوینس، وەزیری منداڵانی بەریتانیاش دەستی لەکارکێشایەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوکردوەتەوە، وەزیری تەندروستی بەریتانیا هۆکاری دەستلەکارکشاندنەوەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کاتی گەرمەی تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا و کەرەنتیەی گشتی، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پێشێلی یاسای کردووە و ئاهەنگی بەکۆمەڵی گێڕاوە، ئەمەش وەک ئابڕوچوونێک بووە و بەهۆیەوە جاڤید رووبەڕووی رەخنەگرتنێکی زۆری رای گشتی کۆمەڵگەی بەریتانیا بووەتەوە.
هەروەها وەزیری گەنجینە لە پەیامی دەستلەکارکشاندنەوەکەیدا رەخنەی لەسیاسەتی بەڕێوەبردنی وڵات گرتووە و رایگەیاندووە، کە ئەم سیاسەتەی ئێستا هەیە، لەئاست خواستەکانی هاووڵاتیانی بەریتانیا نییە.