رۆژنامه‌یه‌كی ئێرانی: سه‌ردانی بایدن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوا ئاگاداركردنه‌وه‌ی تارانه
"ره‌نگه كۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له دژی ئێران كۆبكرێته‌وه"
K24 - هەولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه (تهمووز) ده‌گاته ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌میانیدا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ناوچه‌كه ده‌بینێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی دیوانی پادشایه‌تی سعوودیه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژانی 15 و 16ـی تهمموز / یۆلیۆ سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دیوانی پادشایه‌تی سعوودیه، بایدن بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ریاز و واشنتن ده‌گاته ناوچه‌كه، له‌م سه‌ردانه‌دا چاوی به شا سه‌لمان و شازاده‌ی جێ‌نشین محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، بایدن له سعوودیه هه‌ریه‌ك له عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر، شا عه‌بدوڵڵا، پادشای ئوردن و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌بینێت.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی بیكدهلی، شڕۆڤه‌كاری سیاسی ئێرانی بۆ رۆژنامه‌ی (ئارمانێ ئێمرووز) رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوا ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئێرانه، ئه‌گه‌ر تاران و واشنتن له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ناووكی ئێران نه‌گه‌نه رێكه‌وتن ره‌نگه كۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له دژی ئێران كۆبكرێته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره ئێرانییه نووسیووییه‌تی، سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بۆ ناوچه‌كه ئێجگار گرنگه، ده‌كرێت ئێران ئه‌و هه‌له مێژووییه به‌هێند وه‌ربگرێت، وا پێویست ده‌كات ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا كۆتایی پێبهێنێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له توركیا، ئیسرائیل و ره‌نگه له داهاتووش عێراق پێكبێت، دواجار له دژی ئێران ده‌وه‌ستنه‌وه.