مەسرور بارزانی: دڵگرانبووم بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی سکرتێری گشتی ئۆپێک
"پێکەوە بیرەوەری و پەیوەندی دۆستانەمان ھەبووە"
K24 - هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوای محەممەد بارکیندۆ، سکرتێری گشتی رێکخراوی ئۆپێک پەیامێکی ئاراستەی هاوڕێ و خانەوادەی کۆچکردوو کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی: "دڵگرانبووم بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی محەممەد بارکیندۆ سکرتێری گشتی ئۆپێک. پێکەوە بیرەوەری و پەیوەندی دۆستانەمان ھەبووە".
مەسرور بارزانی لە هەمان تویتدا نوسیوویەتی: "سەرەخۆشی لە خێزان و ھاورێیانی و ئەندامانی ئۆپێک دەکەم."
Saddened to learn about the passing of OPEC Secretary General Mohammed Barkindo. I have fond memories of our recent, friendly exchanges.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) July 6, 2022
My condolences to his family, friends and the OPEC community -mb.
ئەمڕۆ 6ـی تەمووزی 2022، رێكخراوی ئۆپێك رایگەیاند، محهمهد سانوسی باركیندۆ، سكرتێری گشتیی رێكخراوەکە دوێنێ له وڵاتی نهیجیریا كۆچی دوایی كرد، باركیندۆ سهركردهیهكی خۆشهویست بووه له رێكخراوی ئۆپێك و مردنهكهی زیانێكی گهورهیه بۆ ئهندامانی ئۆپێك و پیشهسازی نهوت و كۆمهڵگهی نێودهوڵهتیش.