"واشنتن هاوكاری سه‌ربازی پێشمه‌رگه ده‌كات"
"باسیان لە چۆنیەتی گەیاندن و دابەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکان کرد"

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، سەرۆکی ئەرکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و بەرپرسی تیمی ئاسایشی سوپای ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی گەیاندن و دابەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکان گفتوگۆیانكرد.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی ته‌ممووز / یۆلیۆی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سان بۆڕن، بەرپرسی تیمی ئاسایشی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، کۆڵۆنێڵ سان بۆڕن کورتەیەکی لەبارەی سەنتەری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و چۆنیەتی کاروبار و ئەرکەکانی ئەو سەنتەرە پێشکەش کرد، هەروەها بە بایەخەوە باسی لە پڕۆژەکانی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
بۆڕن رایگەیاند، ئەوان هاوکاری پڕۆژه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەکەن، ئەزموونی راوێژكاری خۆشیان پیشەییانه لەم بوارەدا دەگەیەنن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، شاندی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسیان لە چۆنیەتی گەیاندن و دابەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکان کرد.
سەرۆک ئەرکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیکردەوە، هێزەکانی پێشمەرگە، لە رێگای مەشق و راهێنانە بەردەوامەکانەوە، ئاست و توانا سەربازییەکانیان بەرز دەکرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکایەتی ئەرکان لەسەر بنەمای تیۆرە سەربازییە مەشقییە نوێیەکان، نەخشە رێگای نوێ دادەڕێژێت بە هاوکاری شارەزایانی بواری مەشقیی هێزەکانی هاوپەیمانان.
