ئێران: هیچ پێشنیازێكمان له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكه‌وتنی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی پێشكه‌ش نه‌كردووه
"واشنتن ئه‌مه‌ی نه‌كردووه"
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، تاران هیچ پێشنیازێكی له ده‌ره‌وه‌ی رێكه‌وتنی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی پێشكه‌ش نه‌كردووه.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له تاران رایگه‌یاند، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ لێدوان كه میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هیچ پێشنازێكمان له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكه‌وتنی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی پێشكه‌ش نه‌كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند، داواكارییه‌كانمان له چوارچێوه‌ی ده‌قی رێكه‌وتنی 2015ـی ڤییه‌ننایه.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان ره‌تی قسه‌كانی رۆبه‌رت مالی، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران كرده‌وه، كه له ئێزگه‌ی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئێرانییه‌كان له میانی گفتوگۆی ده‌وحه داواكاری دیكه‌یان پێشكه‌ش كردووه و هیچ په‌یوه‌ندی به دۆسییه‌ی ناووكییه‌وه نه‌بووه.
عه‌بدوڵڵاهیان روونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی دواجار له ده‌وحه داوامان له واشنتن كردووه تاوه‌كو گفتوگۆكان به‌رده‌وام بن، ده‌سته‌به‌ری كاریگه‌ر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تاران له بواری ئابوورییه‌وه سوودمه‌ند بێت، واشنتن ئه‌مه‌ی نه‌كردووه.
له كۆتایی مانگی رابردوو، گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ده‌وحه به‌ڕێوه‌چوو.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له زاری جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بڵاویكرده‌وه، گفتوگۆكانی نێوان تاران و واشنتن (فراوانتر له گفتوگۆكانی ڤییه‌نا)، له ده‌وحه به نیوه‌ندگیری یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌عید خه‌تیب، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ واشنتن جه‌خت له لابردنی سزا ئابوورییه‌كان ده‌كاته‌وه.
له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران تاكلایه‌نانه له ساڵی 2018 كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران قورس‌تر كرد، جۆ بایدن دووباره له‌ساڵی 2020 رێكه‌وتنه‌كه‌ی زیندوو كرده‌وه، به‌ڵام بایدن له‌م بیرۆكه‌یه‌دا هه‌ره‌سی هێنا و ئێران به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی پێشخست، یۆرانیۆمی پیتاند.
به گوێره‌ی نوێترین لێدوانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆمی، ئێران له ئێستادا ئه‌و بڕه مادده ناووكییه‌ی به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی وێرانكه‌ر دروست بكات، ماوه‌كه‌ی ناگاته دوو ساڵ.