بارهگای بارزانی: ناوی كەس و لایەن بە لای سەرۆک بارزانیەوە گرنگ نییە
"ئەو بەرنامەیە دەبێ لەسەر بنەمای هەر سێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان بێت"

K24 - هەولێر:
بارهگای بارزانی روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه و تێیدا هاتووه، لە ژمارەیەك دەزگای راگەیاندن و میدیادا وا بڵاو بووەتەوە لەسەر بابەتی پڕۆسەی سیاسی و ناوی كاندیدانی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی داهاتووی عێراق، سەرۆك بارزانی پەیامی جیاوازی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە.
ههروهها له روونكردنهوهكهدا ئهوهش خراوهتهڕوو، ئەو بەرنامەیە دەبێ لەسەر بنەمای هەر سێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان بێت.
دهقی روونكردنهوهكه:
لە ژمارەیەك دەزگای راگەیاندن و میدیادا وا بڵاو بووەتەوە لەسەر بابەتی پڕۆسەی سیاسی و ناوی كاندیدانی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی داهاتووی عێراق، سەرۆك بارزانی پەیامی جیاوازی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە.
لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نیە. لەگەڵئەوەشدا جەخت لەوە دەكەینەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حكوومەتی داهاتوودا، ناوی كەس و لایەن بە لای سەرۆک بارزانیەوە گرنگ نیە بەڵكو جێبەجێكردنی دەستوور و، بەرنامەی حكوومەتی داهاتووی عێراق گرنگە كە هاوكات ئەو بەرنامەیە دەبێ لەسەر بنەمای هەر سێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان بێت.
بارەگای بارزانی
6ـی تەمموزی 2022