نازم زەهاوی داوای دەستلەکێشانەوەی بۆریس جۆنسن دەکات
"هەمیشە ئەولەویەت لەلای من بەریتانیایە"
K24 - هەولێر:
نازم زەهاوی دوای دوو رۆژ لەدەستبەکاربوونی لە پۆستی وەزیری داراییدا، ئەمڕۆ لە تویتێکدا داوای دەستلەکێشانەوەی بۆریس جۆنسنی کرد.
نازم زەهاوی لە نوێترین تویتیدا پەیامێکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە و گوتی: "هەمیشە ئەولەویەت لەلای من بەریتانیایە. کاتێک داواملێکرا ببمە راوێژکار، بەهۆی وەفاداریم بۆ وڵاتەکە کارەکەم وەرگرت، نەك لەپێناو پیاوێکدا، بەڵکو بەهۆی وەفاداریم بۆ وڵاتێک کە زۆر شتی بەخشیوەتە من".
نازم زەهاوی لە پەیامەکەیدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی بۆریس جۆنسنی کرد و نووسیەتی: "ئەمە بەردەوام نییە و تەنها خراپتر دەبێت، بۆ تۆ و بۆ پارتی پارێزگاران و هەموو وڵاتەکەمان، دەبێت ئێستا کارە راستەکە بکەیت".
ناوبراو گوتیشی: "دوێنێ بۆ سەرۆک وەزیران و هاوکارەکانم روونکردنەوە کە ئەمەی روودەدات تەنیا یەک ئاراستەی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ئەو (بۆریس جۆنسن) شەرەفمەندانە پۆستەکەی جێبهێڵێت".
شەپۆلی دەستلەکارکێشانەوەکان لە رۆژی سێ شەممە 5ـی تەمووزەوە دەستیپێکرد، کاتێک وەزیری تەندروستی و وەزیری دارایی ساجد جاوید و ریشی سو‌ناک بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەستیان لەکارکێشایەوە، کە بەدوایدا ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسی باڵای حکومی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە حکومەت راگەیاند و بەشێکیشیان داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانیان دەکرد.
سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا 56 وەزیر و وەزیری دەوڵەتی حکومەتی بەریتانیا دەستیانلەکارکێشاوەتەوە، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە سوورە لەسەر مانەوە و رەتی دەکاتەوە دەستبەرداری دەسەڵاتەکانی ببێت.
نازم زه‌هاوی، ته‌مه‌ن (54 ساڵ)، سیاسه‌تمه‌دارێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده و ئه‌ندامی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیایه، خێزانه‌كه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی خانه‌قینن و له شاری به‌غدا له‌دایكبووه.
زه‌هاوی پێشتر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی به‌ریتانیا(په‌رله‌مان) بووه و له‌گه‌ڵ هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن، وه‌ك وه‌زیری دابینكردنی ڤاكسین ده‌ستنیشان كرابوو، دواتر له نوێترین گۆڕانكاری كابینه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیادا كرایه وه‌زیری په‌روه‌رده.
ناوبراو پێشتر چه‌ند جارێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانه و له به‌ریتانیاش جگه له پۆستی وه‌زیری، چه‌ندین پۆستی دیكه‌ی له بواری راژه‌ی گشتیی‌دا هه‌بووه.
Prime Minister: this is not sustainable and it will only get worse: for you, for the Conservative Party and most importantly of all the country. You must do the right thing and go now. pic.twitter.com/F2iKT1PhvC
— Nadhim Zahawi (@nadhimzahawi) July 7, 2022