سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن ته‌قه‌ی لێكرا
"تا ئێستا به فه‌رمی مردنی رانه‌گه‌یه‌ندراوه"
K24 - هەولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و به‌سه‌ختی بریندار ده‌كرێت، به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، شێنزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن له میانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ته‌قه‌ی لێكرا، به‌سه‌ختی برینداركرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م ئاژانسه، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له ئابێ كردووه ده‌ستگیر كرا، به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دڵ و مێشكی ناوبراو دوای ته‌قه‌كردن وه‌ستاوه و خوێنی زۆری لێهاتووه، به‌ڵام به فه‌رمی مردنی رانه‌گه‌یندراوه.