پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەلی قازی
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، بۆ كۆچی دوایی عه‌لی قازی، كوڕی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی پێشه‌وا قازی كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (کاک عەلی قازیی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد)ـم بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەری پێشەوا قازی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو کاک عەلی قازی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
10ـی تەمموزی 2022