ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و "سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش"ی یه‌كێتی و گۆڕان
K24 - هه‌ولێر:
شاندی سه‌ركردایه‌تییه هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانییان، رێبوار حه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پشتگیری له خواستی گشتی ده‌كه‌ین و به‌و ئامانجه‌ش كۆده‌بنه‌وه و گوتی: "هه‌ر رێككه‌وتنێكیش له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت پشتگیری ده‌كه‌ین".
رێبواری حه‌مه‌د گوتیشی: "له رابردوودا له داڕشتنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازی لایه‌نێكی سه‌ره‌كی بووین"؟.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سامان گه‌رمیانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان رێبكه‌ون و به له‌گه‌ڵ پارتیش خزمه‌ت به گه‌لی كوردستان بكرێت.
گه‌رمیانی راشیگه‌یاند، ئه‌و شانده‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش له داهاتوو سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات به پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌مان بۆچوونیان هه‌بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و "سه‌ركردایه‌تییه هاوبه‌شه" له داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بنه‌وه و پرۆتۆكۆلێك، ئاماده بكات.
شاندی "سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش"ی گۆڕان و یه‌كێتی پێكهاتبوو له قادر حه‌مه‌جان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، سامان گه‌رمیانی، ئیسماعیل نامیق، ئیكرام عه‌لی و ره‌زا جه‌بار.