چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاتی راگه‌یاندنی ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی دیاركرد
مه‌رجه‌كان دیاریكران

K24 - هەولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له رێگه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه كاتی ئاشكراكردنی ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراقی دیاركرد.
ئه‌حمه‌د موسه‌وی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ر به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (كوتله‌ی سادیقون) له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، له دوو رۆژی داهاتوو ناوی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
موسه‌وی له تویته‌كه‌ی راشیگه‌یاند، به گوێره‌ی مه‌رجه‌كانی (پاك بێت، خاوه‌نی توانایه‌كی سیاسی به‌هێز بێت و هه‌روه‌ها له پیاوه‌كانی ریزی دووه‌م بێت)، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاری ده‌كات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له مه‌رجه‌عییه‌ت، هێزه نیشتمانییه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له‌سه‌ر ئه‌م كاندیده رێكه‌وتوون.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021ـه‌وه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه‌چوو، تا ئێستا لایه‌نه عێراقییه‌كان نه‌یانتوانییوه بۆ كاندیكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو رێك بكه‌ون.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی پێکهێنانی حکومەت لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەگەری ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەلایەن لایەنگرانی رەوتی سەدریش زیاتر دەبێت، بەتایبەت ئەگەر شێوازی ئەو حکومەتەی پێکدەهێنرێت بە دڵی رێبەری رەوتەکە نەبێت، سەرچاوەیەکیش لە رەوتەکە دووپاتیكرده‌وه، لایەنەگرانیان بۆ ئەنجامدانی هەرکارێك ئامادەن، کە رێبەرەکەیان داوایان لێبکات.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات، رۆژی "هه‌ینی ملیۆنی" پابه‌ندی رێنماییه‌كانی بن.
— النائب احمد الموسوي/الحساب الرسمي (@ahmedmorahim) July 13, 2022