لابید: له‌گه‌ڵ بایدن هاوپه‌یمانێتی جیهانی دژ به ئێران پێكده‌هێنین
"بایدن پابه‌ندی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ئیسرائیل دووپاتكرده‌وه"
K24 - هەولێر:
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا گەشتەکەی خۆی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد، ئەمڕۆ گەیشتە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل و لەلایەن بەرپەرسانی باڵای ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ‌کرا.
له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا بایدن پابه‌ندی خۆی به پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ئیسرائیل دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، پاڵپشتی سیسته‌می مووشه‌كی له‌م وڵاته ده‌كه‌ن.
بایدن جه‌ختی له قووڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ته‌لئه‌ڤیڤ كرده‌وه و گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل زۆر له جاران به‌هێزتره، كارده‌كه‌ین بۆ لكاندنی ئه‌و وڵاته به ناوچه‌كه‌وه".
له‌مباره‌یه‌وه ئیسحاق هێرزۆگ سه‌رۆكی ئیسرائیل رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن كاردانه‌وه‌ی قووڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته.
هێرزۆگ راشیگه‌یاند، "بایدن هه‌میشه پاڵپشتی ئیسرائیلی كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانیش ده‌كه‌ین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یائیر لابید، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ته‌لئه‌ڤیڤ و واشنتن له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی جیهانی دژی ئێران، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
سەرۆکی ئەمەریکا دوو رۆژ لە ئیسرائیل دەمێنێتەوە، رۆژی هەینی دەچێتە فەلەستین و لەگەڵ مەحموود عەباس، سەرۆکی فەلەستین کۆ دەبێتەوە. بە پێێ بەرنامەی گەشتەکەی، جۆ بایدن لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو بەشدار دەبێ.
پەرەپێدانی رێککەوتننامەی ئیبراهیم، پێکهێنانی هێزێکی ناوچەیی کە وەک ناتۆی عەرەبی ناوی دەهێنرێ، لە یەک نزیککردنەوەی ئیسرائیل و سعوودیه و گفتوگۆ لەبارەی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی کەنداوەوە، تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆ و دانووستانی سەرۆکی ئەمەریکا لە گەشتەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ.