پۆلیسی هەولێر زانیاری نوێی سەبارەت بە رووداوه‌كه‌ی سێبه‌ردان بڵاوکردەوە

وێنەی ئۆتۆمبێل و شۆفێرەکەی
وێنەی ئۆتۆمبێل و شۆفێرەکەی

K24 - هەولێر:

بە گوێرەی راگەیەنەدراوێكی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ئەو کەسەی شەوی رابردوو لە سێبەردان بە ئۆتۆمبێل پیاوێک و ئافرەتێک و چوار منداڵی شێلا، خۆی رادەستی پۆلیس کرد.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسە هەمان شەو دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا و خۆشی لە شوێنی رووداو هەڵاتبوو، ئەمڕۆش لە ژێر فشاری هێزەکانی پۆلیس خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی کەسنەزان کرد.

شۆفێر و ئۆتۆمبێلەکەی
شۆفێر و ئۆتۆمبێلەکەی

ئاماژە بەوەش درا، تۆمەتبارەکە بە ناوی (ر. ل. ح)، بەپێی ماددە (23)ی هاتوچۆ و ماددە (421) لە یاسای سزادان، رادەستی دادگا کرا.

فازل حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر پێشتر باسی لەوە کردبوو، ئۆتۆمبێلەکە لە شەقامی کۆڵانێکی باریک بە خێرایی سەروو 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا رۆیشتبوو، ئەوەش ببووە هۆی ئەو کارەساتە.